مەسروور بارزانی لەگەڵ جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە
![مەسروور بارزانی لەگەڵ جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە مەسروور بارزانی لەگەڵ جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە](/img/NewsGallery/2025/2/11/442051/FeaturedImage/9c0fcb98-ae59-4f14-9fea-2c15abc43039.webp)
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیمارات دەکاتەوە و سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی بەردەوامی ئەو وڵاتەش دەکات.
لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد، جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری کۆ بووەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کرایەوە.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی بەردەوامیی دەوڵەتی ئیمارات کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٦٥ کەس.
سامی ئەبو زوهری یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وڵامی راگەیەندراوەکەی ترامپ لەبارەی ئازادکردنی تەواوی ئەسیرەکان وتی، "زمانی هەڕەشە هیچ بەهایەکی نییە."
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ٢١مین ڕۆژدا بەردەوامن لە هێرش سەر باکووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.